« Trump et les Kurdes », la charge de BHL envers l’inaction des USA, publiée au Kurdistan (Rudaw, le 3 novembre 2017)

Erbil3

Le Bloc-notes de Bernard-Henri Lévy, « Trump et les Kurdes » a été publié en langue kurde, par le média le plus important établi à Erbil, Rudaw, au Kurdistan irakien. Nous reproduisons ci-dessous, symboliquement, la traduction locale de ce texte, véritable inventaire critique de l’attitude des Etats-Unis vis à vis des ses alliés kurdes face à « la nouvelle bande des quatre » : Iran, Turquie, Syrie, Irak.

کوردەکان، ترەمپ و لاوازبوونی دەسەڵاتی ئەمریکا

باسی هەموو لایەنەکانی ئەو رووداوە ناڕەوایەی کۆتایی کرا، لەبەرچاوماندا مێژوو خەریکی نووسینەوەیەتی، ئەویش تەنیایی سەتان ساڵەی کوردەکان.

هەروەها هەموو شتێک دەربارەی ئەو پشتگوێخستنە ترسنۆکانەی کوردەکان لەلایەن ئەمریکاوە گوترا، تاوەکو ئاگربەستی 29ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ باندە نوێیە چوار لایەنییەکەی دژ بە کوردەکان.

ئێران، دەتوانین بڵێین گڵۆپی سەوز بۆ پاسدارەکانی هەڵکراوە لە جەلەولاوە تاوەکو شنگال، خەریکن دەست بەسەر هەموو ئەو ناوچەیەدا دەگرن و هەوڵدەدەن دەسەڵاتەکەیان لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە تاکو کەنداوی عومان درێژبکەنەوە. ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا دەبێتە دەمانچەیەکی هەڵکێشراو و دەخرێتە سەر سەری رۆژئاواییەکان و هاوپەیمانانیان.

تورکیا، وەکو پشیلەکەی تیۆرییەکەی شرۆدینگەرە، بەبێ ئەوەی بوونی هەبووبێ مردووە. لە یەك کاتدا لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و لەدەرەوەی ئەو هاوپەیمانییەشدا بە ئارەزووی خۆی بەوپەڕی ئازادییەوە تۆڵەی مێژوویی خۆی لە گەلی پێشمەرگەکان دەکاتەوە.

سووریا، دیکتاتۆرە بووکەڵەئاسا خوێنڕێژەکە بەتەواوی سەروەری لەدەستداوە، بۆ تەنیا دەتوانم دەستەواژەیەکی شاعیرێکی فەڕەنسی بەکاربهێنم «وڵاتێکە وا قەسابەکان کەوڵی دەکەن».

لە کۆتاییشدا، عێراق، ئەو وڵاتە خەیاڵییەی کە هەرگیز وەکو وڵاتێکی راستەقینە نەبووە، تەنیا لەنێو بازنەی دیپلۆماسییەتی بەریتانیادا نەبێت کە سەدەیەکە ئەو وڵاتەی بە هاتوهاوار پێکەوەناوە.
هەروەک کاتۆن لانسیان، سیناتۆری رۆمانی لە ساڵی 152ی زاینی لەکاتی شەڕی رۆمەکان و قرتاجە، کاتێ رۆمەکان زانییان قرتاجە دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئیمپراتۆریەتەکەیان، گوتیان «Delenda est Carthago » واتە پێویستە قرتاجە وێران بکەین، ئێستاش عێراقییەکان هەمان بۆچوونیان هەیە و دەڵێن «Delenda est Arbela» واتە دەبێ هەولێر وێران بکرێت.

دەیانەوێ لەژێر پۆستاڵی میلیشیا چەکدارەکانیاندا ئەو گەلە ئازاد و دیموکراتیخواز و ئاشتیخوازە بپڵیشێننەوە. لەبەرامبەردا ئەوەی کەمتر سەرنجی لێ دراوە و هێشتا بەتەواوی باسی لێوە نەکراوە، ئەو نهێنییە ترسێنەرەیە کە لە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لە هەڵوێستی ئەمریکادا هەبوو.

ئەوەی لەماوەی چوار هەفتەی رابردوودا هێندە بەشیوەیەکی گاڵتەجاڕانەوە روویدا، کەمێک ستراتیژیەتێکی ترسنۆکانە بوو، تووشی حەپەسانی کردین، ئەو شانۆی رێککەوتنە بوو، بە دیدی ئەمریکییەکان وەها دادەنرا زۆر نایاب بێت!

دۆناڵد ترمپ، ئەو یاریکەرەی کە وا دادەنرێ هەمووجار براوەبێت. ئەو « پیاوە بەهێزە» بەوە ناسراوە بە هەموو شێوەیەک هەو دەدات لە ئۆبامای « لاواز و رۆشنبیر » جیاواز بێت. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، ئەو دژوازییە بوو لە سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دیموکراسی و پێشەنگی جیهان، بەرەبەیانی هەمان ئەو رۆژەی کە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکای بە «خراپترین رێککەوتنی مێژووی ئەمریکا » ناوبرد، بۆ شەوەکەی لە شەقامەکانی شاری کەرکووکدا پێشوازییان لە ژەنەڕاڵی ئێرانی قاسم سلێمانی کرد! ئەمە پەڕینەوەیەکی زۆر بێشەرمانە بوو لە ستراتیژییەتی ئۆباما کە « بەڕێوەبەردن لەپشت پەردە » بوو بۆ تراژیدیایەک کە کەس تێی ناگات ئەویش « جێهێشتن لەبەرامبەر هیچ »دایە و راخستنی فەرشی سوورە بۆ ددوژمن.

لە یادەوەری خۆمدا، لە هەموو ژیانمدا گەمژەیی هێندە گەورەی سیاسی و بێ مۆڕاڵیم بیرنایەت کە بینیبێتم. هیچ نموونەیەکی دیکەی وەهام نەبینیوە کە زلهێزێك، بەبێ هیچ هۆکارێکی روون، دڵسۆزترین و کۆنترین هاوپەیمانی خۆی لە دەشتێکی چۆڵدا بە تاقی تەنیا جێبهێڵێت. لە ژیانمدا دیمەنی لەوە خەمبارترم نەبینیوە، ئەو پێشمەرگە کوردانە، ئەو موسڵمانە کراوە و رۆشنگەرانە کە بەربەستی بەردەم داعشن، ئێستا دەدرێنە دەست ئەو سەربازانەی بە چەکی ئەمریکی و ئەو تانکە ئەبرامزانە رووبەڕوویان دەبنەوە کە ئەمریکییەکان خۆیان پێیانداون. ئەمە ئەنجامەکەیە.  ئەمە بۆ دۆستێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی بێهیوایی.  وڵاتەکەی کەنەدی و رێگان چیدی لەو ناوچەیە هاوپەیمانێکی وایان نەماوە کە کەس نەتوانێ دەستی بۆ بەرێت. وشەکانیان بەهای جارانی لەدەستداوە، لەناکاو تۆنی وشەکان گۆڕانیان بەسەرداهاتووە و ئەو بەها گەورەی پێشتر هەیانبوو لەدەستیان داوە.

دەربارەی سەرۆکانی باندە چوار لایەنییەکە، ئەو تاقمە دڵڕەق و سەرخۆشە لە سزا بەدەرە، لەخۆبایی بوون و ئەو رق و رۆحی تۆڵەسەندنەوەی لەمێژە بەرامبەر ئەمریکا هەیانە دەیڕێژن، لەکاتێکدا لە رابردوودا هەمیشە لە ئەمریکا ترساون. ئەمە وەکو ئەوەیە کە ئەمریکا خانووێك بێت و لە کارت دروستکرابێت، ئیستا ئەو کارتانە هەرەسبهێنن و رێگەکە لەبەردەم سەرکێشییەکانی باندە چوارییەکە تەخت بووبێت.  لە جیۆپۆڵۆتیکدا ئەمە وەکو هەرەسهێنانی بازاڕی بۆرسەیە.

ساتەوەختێکی زۆر سەیر بوو کاتێک دنیا بە سەرسامییەوە ئەوەی بۆ دەرکەوت کە بەهای دڵنیایی سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی لە سفر نزیک دەبێتەوە.  پاشا، بە شێوەیەک لەشێوەکان رووت بوو ئەوکاتەی کە ئەو کاغەزەی پارەی لەسەر چاپدەکرا لە خودی پارەکە بەنرختر بوو، ئەمریکاش لە هەرێمێکی گەورە و زەبەلاحەوە وەها تێکشکاوە لەڕووی دیپلۆماسییەوە بووەتە چەند پارچەیەکی لێک جودا و لاواز.

لەم رۆژانەدا لە واشنتن گفتوگۆی زۆر کرا دەربارەی « تەڵەی توسیدید » ئەویش بەهۆی دەرچوونی کتێبەکەی پرۆفیسۆری هارڤارد، گراهام ئەلیسن بە ناونیشانی « چوون بەرەو شەڕ، ئایا ئەمریکا و چین دەتوانن لە تەڵەی توسیدید رابکەن؟ ». لەم کاتە هەستیارەدا ئەم پرسە زۆر باسدەکرێت، چونکە ئەمە بێگومان هەڵگری شەڕێکە لەو شوێنەدا کە هەژموونی زلهێزە کۆنەکان کەمدەبێتەوە و لەوە تێدەگەن بەهۆی هەڵەکانیان و لاوازبوونیان پێویستە رێگەکە بۆ هێزی نوێ چۆڵ بکەن.

بەڵێ، ئەو دەستبەردانە لە کوردستان کە پێویستە بگۆڕێت و چیدی وانەبێت، ئەسینا و سپارت رۆڵ و دروشمەکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام نەدەبوو ئەو هەڵەیە لەلایەن ئەمریکاوە لەو ناوچەیەدا بکرایە کە بووە هۆی بەخشینی باڵ بە رکابەرەکانی ئەمریکا. پێویستە ستراتیژدانەری دانای ئەسینا « پێریکلێس-495-492پ.ز. »مان بیر بێت کە مردنی و لەبیرکردنی پەیامەکەی بووە هۆی وێرانبوون و لەناوچوونی دەوڵەتەشاری دیموکراتی ئەسینا.

لە پەیامەکەیدا پێریکلێس هاووڵاتییانی ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە نابێ « ترس » باڵ بکێشێ بەسەریاندا. پێیشی گوتن: « شکۆ » بەرپرسیارێتییە و نابێ بەهیچ شێوەیەک فەرامۆشی بکەن. هەروەها هۆشداری پێدان کە ئەگەر بێت و گوێ لەو ئاگادارکردنەوەی نەگرن، بە بێدەنگی بەرەو « کۆیلەبوون» دەڕۆن.

سەرۆک تڕەمپ بە رووبەڕووکردنەوەی کوردەکان و جێهێشتنیان لەبەرامبەر عێراقییەکاندا، بەهەڵە تیۆری توسیدیدی بەکارهێنا لەسەر حیسابی ئەمریکا.  ئەسینای سەردەمی ئێمە، کە شکۆمەندترین و دیموکراسیترینی نەتەوەکانن، مەترسی کەوتنیان هەیە. خەریکە سەریان پێ شۆڕ دەکرێت و بەبێدەنگی دەکرێن بە « کۆیلە » هەروەها ئەو کاریگەرییەی لە ناوچەکەدا هەیانبوو دەکەوێتە بەر هەڕەشەکانی سپارتەکان کە لە ئەنکەرەوە دەستپێدەکات تاوەکو مۆسکۆ و پەکین، ئەوان لە خۆشییاندا دەمیان ئاوی تێزاوە!

ئەمجارە ئەوە کوردەکانن کە تاڵاوی ئەو « پیلانە دژە ئەمریکییە » بە گەروویاندا دەچێتە خوارێ، بەپێچەوانەی ئەوەیە کە « فیلیپ رۆث » بۆی دەچێت، ئەمجارە بە ئاشکرا روودەدات بەبێ ئەوەی دوژمنەکە رووی خۆی هەڵماڵێ و خۆی ئاشکرا بکات. بەڵام ئەگەر بێت و ئەمڕۆ ئەم هەڵەیە راست نەکرێتەوە و پشتی کوردەکان نەگیرێتەوە، ئەوا سبەینێ گەلی دیکە و لە شوێنی دیکەی جیهان، شاری ئازادی دیکە لە ناوچەی دیکە باجی ئەو هەڵانە دەدەن.

بەڕێزان پووتین، زی، ئەردۆغان، خامەنەیی و هاوژینەکانیان، وەرنە سەر مێزی خوانی ئێوارە، رەنگە بەمزووانە جەژنە گەورەکە لەسەر لاشەی مرداری ئەمریکا دەستپێبکات.

بێرنارد هێنری لێڤی

– نووسەر، فەیلەسووف، سینەماکارێکی فەڕەنسییە. ساڵی 1948 لەدایکبووە. دامەزرێنەری رەوتی فەیلەسووفە نوێکانی فەرەنسایە لە سەرەتای ساڵانی 1970.

– ساڵی 2016 بەڵگەفیلمی « پێشمەرگە »ی دەرهێناوە، کە باس لە رووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دەکات دژ بە داعش و هەمان ساڵ لە فێستیڤاڵی سینەمایی کان بەشداری کردووە.

– خاوەنی 42 کتێبە لە بوارەکانی فەلسەفە، ئەدەب، سیاسەت و مێژوو.

– ساڵی 2017 فیلمی « جەنگی موسڵ »ی بەرهەم هێناوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

Capture d’écran 2017-11-07 à 11.31.59
Photo : Kurdistan irakien, en 2015, sur la ligne de front avec Daech lors du tournage du film-documentaire de Bernard-Henri Lévy, Pehsmerga.

Classés dans :,

Laisser un commentaire

Votre adresse de messagerie ne sera pas publiée. Les champs obligatoires sont indiqués avec *

Vous pouvez utiliser ces balises et attributs HTML : <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>